Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌ تیرۆرست ناوده‌برێت

وەرزش

بینراو 400

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی بریتانی ئەو هاندەرەی یانەی ئیڤەرتۆنی دەستگیرکرد،  دوای ئەوەی لە تویتێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان محەمەد سەڵاحی بە تیرۆرست ناوبرد.

سکای نیوز رایگەیاند، دوای چەند هەفتەیەک بەسەر رووداوی هێرشکردنە سەر محەمەد سەڵاح و ناوهێنانی وه‌ك تیرۆرست لە لایەن هاندەرێکی یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزییەوە، دادگای بریتانی بڕیاری زیندانکردنی ئەو هاندەرەی یانەی لیڤەرتۆن دەکرد بۆ ماوەی شەش هەفتە، و كاكركردن بۆ ماوه‌ی ٢٠٠ كاتژمێر بێبه‌رامبه‌ر.

گاری هایلاند تەمەنی ٣٢ ساڵە، لە باکووری شاری ئیڤەرتۆن دەژی، بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری رەگەزپەرستی و ناو هێنانی محەمەد سەڵاح وەکو تیرۆرست، هەروەها رێگریکردن لە ئەفسەرەکان بۆ ئەنجامدانی ئەرکی خۆیان دەستگیرکراوە

محەمەد سەڵاح باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی ٢٠١٧-٢٠١٨، یەکەمجاری نییە هێرشی رەگەزپەرستی بکریتە سەر، وەرزی رابردوو لەلایەن هاندەرانەی یانەی چێلسیەوە بە تیرۆرست ناوبرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP