Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوەیەك لەباره‌ی دیارنه‌مانی هاوڵاتییەك بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 243

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، روونكردنەوەیەك لەسەر بێسەروشوێنبوونی هاوڵاتییەك بڵاو دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، کە ئەو هاوڵاتییە رووی لەوڵاتی توركیا كردووەو بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا.

پۆلیسی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوە کردووە، لە رۆژی ٢٩/٨/٢٠١٩ لەهەواڵێكی پەیجی رووداو كەوێنەیەكی دەست بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كەوتووە باسی لەوەکردووە، هاوڵاتییەكی دانیشتووی شاری سنە كە بەمەبەستی كارکردن سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە لەشاری سلێمانی بووەو ویستویەتی بچێتە شاری هەولێر، بەڵام هەفتەیەكە بێسەرو شوێنە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، "بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی بۆ هۆكاری دیارنەمانی ئەو هاوڵاتییە دەستپێكردوو دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر زانرا كە هاوڵاتی ( نەوید محەمەد دییە )تەمەن ٣٥ ساڵ دانیشتوی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان رووی لەوڵاتی توركیا كردووەو بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP