Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەلا بەختیار: کۆنگرە بەستن مێژوومانی خستۆتە گرەوی شكست یان هه‌ڵسانه‌وه‌

کوردستان

بینراو 58

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەلا بەختیار رۆژی ٣١ی ئاب بە یادێكی شووم دادەنێت، یادەوەری شەهیدکردنی ئازاد هەورامی دەگێڕێتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، با ئەم یادە بکەینە مژدەی کۆنگرە بەستنی یەکێتی.

مەلا بەختیار یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ٣١ی ئابدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک وێرای سەرگوزشتەی گیرانەوەی شەهید کردنی ئازاد هەورامی هاوخەمی خۆی بۆ ئەم یادە دەردەبڕێت و ئاشكرایكردوه‌، لەیادی شەهیدکردنی ئازاد هەورامی هەمیشە خەمی بێوێنە دامدەگرێت، ئەمساڵ لەپارساڵ زیاتر، كە یادەكەمان لەكەركوكی برینداردا كرد و هەوڵیشدرا تێكبدرێت‌، خەفەتێكی قوڵتر دایگرتووم.

جەختیشیکردۆتەوە‌، ئێستاش بەردەوامی خەبات  یان چۆكدادان بەرامبەر گەندەڵی‌و هەلپەرستی؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە، دوا هیوای شەهید ئازادو تەواوی شەهیدانی كوردستان، لەمەزارەكانیشیاندا، چاوەڕێی وەڵامەكەین، لەهەموو یەكێتییەك، كە هێشتا ووزەی شۆڕشگێڕی تیا ماوەو سورە لەسەر دیموكراسی ‌و دادپەروەری.

لە باسی کۆنگرە بەستی یەکێتیشدا دەڵێت، ئەمە تەنها‌و تەنها، لەكۆنگرەی گۆڕانكاریدا، ئومێد ‌و ئەرك، دەبەخشێتەوە  بە یەكێتییەكەی ئازاد هەورامی‌و ئازادیخوازە كۆڵنەدەرەكان یادی شیهاب لە ٢١ی تشرینی دووەمدا بکەینە مژدە بۆ گیانی ئارام ندیوی شەهیدان و کۆنگرەیەک ببەستین، كە مێژوومانی خستۆتە گرەوی شكست، یان هەڵسانەوە.

لە کۆتایدا بۆ مەرگی و یادی ئازاد هەورامی نووسیویەتی، هەرگیزلە بیرت ناكەم، ئازادی هاوڕێ‌‌و ئازادی رابەری مۆراڵی حزبایەتی‌و هاوڕێیەتی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP