Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كاته‌وه‌

کوردستان

بینراو 80

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێه‌وه‌ دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌و هاوکات په‌رله‌مانتارێك باس له‌وه‌ده‌كات، پرۆژه‌یاساى چاکسازى گرنگترین کاره‌کانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌ركۆ گه‌ڵاڵی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی چه‌ندین پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌ و به‌ نزیكه‌ی ١٦ پرۆژه‌ یاسامان داواته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له‌م وه‌رزه‌دا شه‌ش پرۆژه‌ یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت و به‌شێكیان هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاسایی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم .

وتیشین ئه‌و پرۆژانه‌شه‌ بریتین له‌ پرۆژه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌ هاوكاری حكومه‌ته‌ و پرۆژه‌ یاسایه‌كی دیكه‌ پرسی خانه‌نشینی ئاسایش و پۆلیس و پرۆژه‌ی پاراتسنی مافی نه‌خۆش چۆن مافه‌كانیان بپارێزرێت .
روونیشیكرده‌وه‌ ، له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێدا سه‌رۆكی كاتی فراكسیۆنی یه‌كێتی پرۆژه‌یاساكان له‌ماوه‌ی سێ خوله‌كدا ده‌خوێنێته‌وه‌.

هاوكات له‌ بانگهێشتانه‌مه‌یه‌کى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى  ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستاندا هاتووه‌،  بڕیارماندا بانگهێشتى گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مان بکه‌ین بۆ دانیشتنى (کردنه‌وه‌ى خولى پایزه‌)ى ئاسایى ســـاڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، له‌کاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌، رێکه‌وتى ١/٩/٢٠١٩

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP