Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

٣٠ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان

کوردستان

بینراو 87

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، ٣٠ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە دەستی وەزارەت و دەست بەدابەشکردنی کراوە.

نەوزاد ئادهەم بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی بە تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگیاند، "ئەو ٣٠ ملیار دینارەی گەشووەتە هەرێم ٢٥% ی کۆی گشتی پارەی گەنمی جووتیارانە بۆ ساڵی ٢٠١٩ و بڕیارە دوای تەوابوونی ئەو بڕەش بە چەند قۆناغێک هەموو پارەکە بگاتە هەرێم و ئەوانیش دابەشی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ٣٠ ملیارەی هاتووە ١٠ ملیار بۆ جوتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر و ١٠ ملیاریش بۆ جوتیاران سلێمانی و ١٠ ملیاری دیکەش بۆ جوتیارانی دهۆک خەرجدەکرێت".

ئەوەش لەکاتیکدایە، حکومەتی عێراق پارەی گەنمی چوار ساڵی جوتیارانی هەرێمی خەرج نەکردووه‌ و نه‌وزاد ئه‌دهه‌میش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و پاره‌یه‌ تا ئێستا خه‌رجنه‌كراوه‌ و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ پاره‌ی ساڵی ٢٠١٩یه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP