Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاتی گەڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکرێت

وەرزش

بینراو 1456

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

راپۆرتە رۆژنامەونییەکانی ئیسپانیا پێشهاتی نوێ لەبارەی گفتوگۆکانی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان لەبارەی کاتی گەڕاندنەوەی نیمار داسیلڤا بۆ کامپ نۆ ئاشکرادەکەن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەمرۆ بڵاویکردەوە، "گفتوگۆکان بەربەستی گەورەی هاتووەتە پێش، دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان داواکارییەکانی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە".

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "بەربەستەکە ئەوەیە کە بەرشەلۆنە فیلیپی کۆتینیۆی داوەتە بایرن میونشن، لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان رایگەیاند، ئەوان لەسەر پێدانی عوسمان دێمبێلی و کلیر تۆدیبۆ و ئیڤان راکێتیچ و پێدانی بڕێک پارە رێکنەکەوتوون".

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا تاوەکو رۆژی دووشەممە کە دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانانە بەرشەلۆنە هەلی گواستنەوەی یاریزانەکەی هەیە، بەڵام دوو مەرجی لەپێشە و پێویستە جێبەجێبکرێن.

یەکەم ئەوەیە کە بینی زاهاڤی، کە هاوئاهەنگکاری نێوان هەردوو یانە، یانەی پاریس سانجێرمان رازیبکات نەرمی بنوێنێت و بە داواکارییەکانیدا بچێتە، لەکاتێکدا ئەو یانەیە داواکاریی زۆری هەیە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە.

مەرجی دووەم ئەوەیە پێویستە یانەی بەرشەلۆنە، متمانە بە هەریەکە لە عوسمان دێمبێلی، کیلر تۆدیبۆ و ئیڤان راکێتیچ بهێنێت کە یاری پاریس سانجێرمان بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرشەلۆنە لەماوەی رابردوودا شکستیهێناوە لە رازیکردنی پاریس سانجێرمان بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە، گفتوگۆکانی هەردوولاش تاوەکو ئێستا بەردەوامن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP