Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەروبوومی خانووه‌ پلاستیكییه‌ کشتوکاڵییەکان تا چەند تەندروستن ؟

کوردستان

بینراو 78

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە ئێستادا کە هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە هەرێمی کوردستان بتوانێت بۆ دابینکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵ پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەستیت، لە ماوەی رابردووشدا هاورده‌كردنی چه‌ندین  به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

سەبارەت بە بەرهەمە ناوخۆییەکانیش بە تایبەت خانووه‌ پلاستیكییه‌ کشتوکاڵییەکان که‌ تاچەند لەرووی تەندرووستییەوە گونجاوە، رزگار حەمەد جێگری بەرێوبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی لەو باریەوە بە تۆڕی میدیایی بینه‌ری رایگه‌یاند، "بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆ بەرهەمێکی تەندروستە".

جێگری بەرێوبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی وتیشی ، " بەرهەمی ناوخۆی هەرێم بە تایبەت بەرهەمی شوتی و خەیارو تەماتەو پەتاتە بە گشتی سەرجەم بەرهەمەکان تەندروستن، بەرهەمی ناوخۆش لە ئێستادا بەشێوەیەکە کە گەیشتووەتە خۆ بژێوی بە تایبەت بەرهەمەکانی سەوزە".

ئاماژەی بەوەش کرد، " ئەوان بەردەوام لیژنەیان هەیە لەسەر ئاستی هەموو شارو شارۆچکەکان بۆ چاودێریکردنی خانووه‌ پلاستیكییه‌ کشتوکاڵییەکان ، لەگەڵ ئەوەشدا چاودێری سەرجەم دەرمان و ماددە کیمیاییەکان دەکەن کە دەهێنرێتە ناوخۆی هەرێمەوە".


تۆڕی میدیایی بینه‌ر پەیوەندی بە ئازاد محەمەد، (جوتیارە نمونەییەکە)ی هەڵەبجەوە کرد و رایگەیاند، سەرجەم ئەو بەرهەمانەم پێ تەندروستە به‌ڵام  بەشێوەیەک بێت ئەو دەرمانە (سەماد) پێیان دەدرێت پێش خستنە بازەرەوە بتوانرێت بەچەند رۆژێک پێیان نەدرێت بە پێی بەروبومە کشتوکاڵییەکە.

ئازاد محەمەد باسی لەوەش کرد، "هەندێک بەرو بوومی ژێر خانووه‌ پلاستیكییه‌ کشتوکاڵییەکان هەیە باشترە لە بەرهەمی دەرەوەی خانووه‌ پلاستیكییه‌ کشتوکاڵییەکان ، لەبەر ئەوەی مێروو ناتوانێت پێی بگات یان گڕەو گەرما ناتوانێت بەرهەمە وشک بکاتەوە".

باسی لەوەشکرد، " کۆمەڵێک (هۆرمۆن)ی گەشەکردن هەیە پێویستە نەدرێت بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکەن، یان کۆمەڵێک دەرمانی قەڵاچۆکردنی مێروو هەیە پێوێستە نەکرێت کە ماوەیەکی درێژ بەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکەوە دەمێنێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان پێیان وایە خواردنی ژێر خانووه‌ پلاستیكییه‌ کشتوکاڵییەکان لەرووی تەندروستییەوە باش نییە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP