Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی زانكۆكان ده‌درێت

کوردستان

بینراو 204

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی روونكردنه‌وه‌ لەسەر دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆکان و و پەیمانگاکان دەدات و دەڵێت، "هه‌ر زانكۆیه‌ك رۆژمێری زانكۆیی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌و تێیدا رۆژی ده‌ستپێكردنی ده‌وامی دیاریكردووه‌".

عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، "هه‌ر زانكۆیه‌كی حكومی رۆژمێری زانكۆیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ كه‌ په‌سه‌ندیكردووه‌و تێیدا رۆژی ده‌ستپێكردنی ده‌وام و واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و ده‌ستپێكردنی پشووه‌كانی دیاریكردووه‌، بەو پێیەش دەوامی زانکۆکان لە یەکتری جیاوازە".

سەبارەت بە کارکردنەوەی فۆرمی زانکۆ لاین باسی لەوەشکرد، "لە ئایندەیەکی نزیکدا زانکۆلاین کارادەکرێت خوێندکاران دەتوانن فۆڕمەکە پر بکەنەوە، بەڵام کاتەکەی دیارینەکراوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP