Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چارەنووسی خۆبەخشانی تەندروستی بە نادیاری ماوەتەوە

کوردستان

بینراو 70

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك حكومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غداد یه‌كلایی ببێته‌وه‌ و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وكات چاره‌نووسی خۆبه‌خشانی كه‌رتی ته‌ندروستی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.

سەباح مەحمود سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە بارەی چارەنووسی کارمەندانی خۆبەخشانی تەندروستی لە نەخۆشخانە حکومیەکانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگەیاند، چارەنووسیان پەیوەندیدارە بە باری ئابوری هەرێم و رێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد چونکە خۆبەخشەکان ژمارەیەکی زۆر پێکدەهێنن لەناو نەخۆشخانەکاندا.

باسی لەوەشکرد، دامەزراندیان لە ئەستۆی حکومەتدایە و هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە تائێستا دەرنەچووە، ئێمە پشتگیری لە دامەزراندنی خۆبەخشان دەکەین چونکە بەشێكی گرنگی ناو نەخۆشخانەکانن و بەشێکی زۆریش لە پزیشکان خانەنشینبوون و ئەوان جێگایان پڕ کردوونەتەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ یاد نەقشبەندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، لە ٪٥٠  ئەو میلاکەی کە دەبێت هەمانبێت لە دامەزراندی پزیشکان تا رادەیەک هەمانە و پێویستە خۆبەخشەکان دامەزراندیان قبوڵ بکرێت چونکە کۆڵەکەیەکی گرنگی ناو نەخۆشخانەکان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ نه‌خۆشخانه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان پێویستییه‌كی زۆریان به‌ دامه‌زراندنی پزیشكه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP