Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

واشنتۆن هۆشداری به‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌دات

جیهان

بینراو 120

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاند، وڵاتانی عێراق و سوریا و لوبنان بەرپرسیارن لەوەی کە خاکەکانیان بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتی ئیسرائیل.

لە پێگەی ئەلعەرەبییەدا هاتووە، لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی عێراق و سوریا و لوبنان، نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی راگەیاند و وتویه‌تی، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران.

بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن ، ئیسرائیل پێویستی بە هێرشکردن نابێت، ئەگەر ئێران بوەستێت لە هەناردەکردنی چەکی قورس و چەکدار بۆ ولاتانی دراوسێی ئیسرائیل.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەل سەرۆکی فەڕەنسا ماکرۆن رایگەیاند، ئیسرائیل رێگری دەکات لە پێدانی چەکی کوشندە بە دوژمنەکانی، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لایەنێک چەک بگەیەنێتە دوژمن پارێزراو نابێت و کاتی گفتوگۆ لەگەڵ گونجاو نییە لەکاتێکدا کە ئێران دوژمنایەتی خۆی راگەیاندووە لە ناوچەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP