Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شارەزوور... شارێکی سێ هەزار ساڵە دۆزرایه‌وه‌

کوردستان

بینراو 94

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


ماوەی چەند ساڵێکە گەران و پشکنین بۆ شارێکی مێژووی لە ناوچەی شارەزوور دەستیپێکردووە لەلایەن تیمێکی هاوبەشی ژاپۆنیی و لوبنانیی و کوردستانییەوە، لەلایەن زانکۆی سکۆبای ژاپۆنی و لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانیدا کاری تێدا دەکرێت.

ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی شوێنەوارو مۆزەخانەی سلێمانی، شوێنەواری (یاسین تەپە)یان لە ناوچەی بێستان سور بەسەرکردەوە، کە بۆ هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە.

لە سەردانەکەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی پارێزگای بۆ دووپاتکردنەوە، بەهیوای ئەم رەسەنایەتی و قوڵاییە مێژووییە بەهادارانە شیاوانە بپارێزن و توێژینەوەی وردیان لەسەر بکرێت کە کۆی هەموویان بەڵگەی زیندون لەسەر بایەخ و مێژوو رەسەنایەتیی و کەلتوریی دێرینی مرۆڤایەتین لە کوردستاندا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP