Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دادگای خەرتوم عومەر بەشیری بە دزیکردن تۆمەتبارکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 51

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژی شەممە دەستەی دادگای دادوەری لە خەرتوم، ، سەرۆکی پێشووی سودان عومەر بەشیریی لە سێیەمین دانیشتنی دادگادا تۆمەتبارکرا بە دەوڵەمەند بوون لە رێگەی نایاسایی و مامەڵەکردن بە دراوی دەرەکییەوە بە رێگەی قه‌دەغەکراوە.

پێگەی سکای نیوز رایگەیاند، سێیەمین دادگاییکردنی عومەر بەشیر، رۆژی شەممە  تەواوبوو، دوای لێپرسینەوە لە بەشیر و گوێگرتن لە چەند شایەتحالێک ، ئەحمەد بەشیر تۆمەتبار کرا بە دەوڵەمەند بوون لە رێگەی نایاسای و مامەڵەکردن بە دراوی دەرەکی بە رێگەی قەدەغەکراو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، دەستەی دادگا دانیشتنی داهاتووی دادگا دەکەوێتە رۆژی شەممە، ٧ مانگی ئەیلول.


پێشووتر رۆژنامە سودانییەکان ئاماژەیان بە دۆزینەوەی خەزێنەیەکی گەورە کرد لە یەکێک لە نوسینگەکانی بەشیر کرد، و دوای چەند رۆژیک پارەیەکی زۆر ( ملیۆن دۆلار)  لە ماڵەکەی دۆزراوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP