Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حكومەتی هەرێمی كوردستان: هیچ بنكەیەكی ئیسرائیلی لەهەولێر نییە

کوردستان

بینراو 53

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

حكومەتی هەرێم بوونی سەربازگەیەكی ئیسرائیلی لەهەولێر رەتدەكاتەوە و رایگه‌یاند، پڕوپاگەندەی سیاسیی بێ بەهایە.

لە راگەیەنراوێكدا جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە هەندێ كەناڵی میدیایی عێراقی بانگه‌شه‌ی هەبوونی سەربازگەیەكی ئیسرائیلی لە هەولێر كراوە كە گوایە ژەنەڕالێكی ژن بەڕێوەی دەبات.

روونیشیكرده‌وه‌، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەكاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەكی سیاسی بێ بەهایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی راستییەكانە بۆ قازانج و دەستكەوتی شەخسی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP