Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات

کوردستان

بینراو 32

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


دواى نزیکەى مانگ و نیوێک لە پشوو، ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانى کوردستان وەزرى دووەمى یاسادانانى دەستپێدەکات .

سه‌ركۆ گه‌ڵاڵی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی په‌رله‌مان كاركردنه‌ له‌سه‌ر یاسایی چاكسازی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت پێشنیازی كردووه‌.

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان، دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و بەرنامەى کارى دانیشتنەکەش سێ بڕگە لەخۆدەگرێت.

بڕگەیەکى دیکەى دانیشتنەکە، وتارى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانە بۆ خستنه‌ رووى ئه‌وله‌وییه‌تی ته‌شریعییان له‌ وه‌رزى یاسادانانى نوێ ته‌نها له‌ ماوه‌ى سێ خوله‌كدا.

دەستپێکردنى خولى پایزەى پەرلەمانى کوردستان دووەم وەرزى یاسادانانیەتى لە خولى پێنجەم، دواى ئەوەى کە لە ١٥ی تەمموزى ئەمساڵەوە پشووی دەستپێکرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP