Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی پارتی ده‌كات

کوردستان

بینراو 89

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوەو تاوتوێی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.

میدیاكانی نزیك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌فدێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌، سه‌ردانی پیرمام ده‌كه‌ن و له‌ باره‌گایمه‌گته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ وەفدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پارتی و گۆڕان رێككه‌وتن له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ و هه‌ردوولا به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP