Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: چاوه‌ڕێی كرانه‌وه‌ی ده‌رگای ئاسایش و ئارامین

کوردستان

بینراو 48

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووى ئيسلامى کوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی  کۆچی په‌یامێك بڵاوکردەوە تیادا نووسیویەتی، هاتنه‌وه‌ی ساڵی نوێی كۆچی (١٤٤١) و ساڵیادی کۆچی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ره‌مان محه‌ممه‌د الامین (صلی الله علیه‌ وسلم) له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌، له‌ خۆمان و گه‌لی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئه‌كه‌م.

سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووى ئيسلامى کوردستان روونیكردوه‌ته‌وه‌، ده‌خوازین ساڵێكی پڕ له‌ خۆشی و ئاسودەیی وئاشتی بێ، چاوه‌ڕێ ی كرانه‌وه‌ی ده‌رگای خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری ئیداری و سیاسین، له‌ ساڵی نوێ ی كۆچیدا ده‌خوازین حاڵه‌تی دڵه‌راوكێ و دوودڵی و راگوزه‌ری تێپه‌ڕ بووبێ و ده‌ورانی چاكسازی و خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌ست پێ بكا.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووى ئيسلامى راشیگەیاندووە، ده‌خوازین ساڵێكی پڕ له‌ خۆشی و ئاسودەیی وئاشتی بێ، چاوه‌ڕێ ی كرانه‌وه‌ی ده‌رگای خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری ئیداری و سیاسین، له‌ ساڵی نوێ ی كۆچیدا ده‌خوازین حاڵه‌تی دڵه‌راوكێ و دوودڵی و راگوزه‌ری تێپه‌ڕ بووبێ و ده‌ورانی چاكسازی و خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌ست پێ بكا،سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌ت و متمانه‌ به‌ یه‌كتر و دڵسۆزی بۆیه‌كتر بچه‌سپێ .

باسی لەوەش کردووە، دۆسیه‌ی قۆناغی رابردوو له‌ كه‌نارێكه‌وه‌ دانرێ و كار له‌سه‌ر ساغكردنه‌وه‌ و چاكسازی بكرێ ، حه‌قه‌ بۆ له‌مه‌ودوا دۆسیه‌یه‌كی نوێ و لاپه‌ره‌ی تازه‌ بكرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سیاسی یه‌كانی كوردستانه‌وه‌، له‌م قۆناغه‌دا به‌رنامه‌ی هه‌ستی ته‌واوكاری و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ره‌شه‌ گه‌وره‌كانی سه‌ر بوون و ئه‌زموون و شناس و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی په‌یره‌و بكه‌ین، ساڵی وه‌لانانی بوغز و رق و كینه‌ و جه‌نگی برایان بێ.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، هیوادارم ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خودا و پاراستنی شناسی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ و برایه‌تی و هاریكاری بۆ ریزه‌كان و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ بێ، چونکە به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی و مێژوویی و شارستانیه‌تی سه‌رده‌م ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ، پێكه‌وه‌ گشت لایه‌كمان دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و قۆرخكردن و زه‌وتی ئازادیه‌كان بین.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووهێمای بۆ ئەوە کردووە، پێكه‌وه‌ خاوه‌نداری ئه‌زمونه‌ سیاسیه‌كه‌ و ده‌ستكه‌وته‌كان بین، پێكه‌وه‌ له‌ قوڵایی مێژووی رابردووی گه‌له‌كه‌مان ئیلهام وه‌رگرین و له‌كه‌له‌پوری ره‌سه‌نی پێشینانمان توێشووی بنیاتنانی ئه‌مڕۆ و رووبه‌ربوونه‌وه‌ی پێشهاته‌كانی سبه‌ینێ ی نه‌وه‌كانمان به‌هره‌مه‌ند ببین، با بۆنه‌ی كۆچ بكه‌ینه‌ جه‌ژنی كۆچكردن له‌ دوودڵیه‌وه‌ بۆ دڵقایمی له‌ بێ ئیراده‌ییه‌وه‌ بۆ ئیراده‌ و متمانه‌ به‌خۆبوون، له‌ پاشكۆیه‌تیەوە بۆ پێشه‌نگی، جارێکی تر ئەم بۆنە پیرۆزە لەهەمو موسڵمانان و ئیسڵاحخوازان پیرۆز ئەکەم ساڵی خۆشی وسەرکەوتن وپێشکەوتن بێ و هەموساڵێکتان پرلەخۆشی بێ.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP