Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: زه‌وی ده‌درێت به‌ ده‌رچوانی كۆلێژی كشتوكاڵ

کوردستان

بینراو 35

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەپێناو بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی هەرێم و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ دەرچوی بەشە کشتوكاڵییه‌كان، کار بۆ ئەوە دەکەن زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی خۆیان بەسەر‌ ده‌رچووانی ئەو بەشانە دابەشکەن، تاوه‌كو به‌پێی پسپۆڕییان كاری تێدا بكه‌ن.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه‌، "له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كۆمه‌ڵێك زه‌وی كشتوكاڵیمان هه‌یه‌ نامانه‌وێت به‌و جۆره‌ی ئێستا بمێننه‌وه‌، بۆیه‌ پرۆژه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆئه‌وه‌ی میكانیزمێك دابنێین كه‌ ئه‌و زه‌وییانه‌ی موڵكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵن و به‌ شێوه‌یه‌ك بیده‌ین به‌ ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ تاوه‌كو كاری تێدا بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌م سوود له‌ به‌روبوومه‌كانی وه‌ربگرین هه‌م سوود له‌پسپۆڕی ئه‌و ده‌رچووانه‌ وه‌ربگرین بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ".

بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "پرۆژه‌كه‌ دوو ئامانجی هه‌یه‌ یه‌كه‌میان (ره‌خساندنی هه‌لی كاره‌ بۆ ده‌رچووانی زانكۆ) دووه‌میان (بووژاندنه‌وه‌ و سوود وه‌رگرتن له‌و زه‌ویانه‌) په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و زیادكردنی به‌روبوومی ناوخۆیه".

ده‌رباره‌ی شێوازی دابینكردنی زه‌وییه‌كان بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و شێوازی كاركردن و میكانیزمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا، وه‌زیری كشتوكاڵ باسی لەوەش کردووە، "له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌ ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت كۆده‌بینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو دابنێین به‌ چ شێوازێك زه‌وییه‌كان بده‌ین به‌ ده‌رچووان و چۆن كاریان تێدابكرێت، هه‌روه‌ها كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین دوای كاركردن له‌و زه‌وییانه‌دا میكانیزمێك دابنێین به‌روبوومه‌كان ساخبكرێنه‌وه‌ و له‌ ئێستاوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بازاڕیان بۆ دابین بكه‌ین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP