Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆككۆماری ئێران: هەڵوێستی سەرەكیی ئێران بریتییە لە پاراستنی رێككەوتنە ئەتۆمییەکە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 52

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند، هەڵوێستی سەرەكیی ئێران بریتییە لە پاراستنی رێككەوتنە ئەتۆمییەکەو بۆ ئەمەش هەوڵی خۆی داوە.

لە راگەیەنراوێكدا كە سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران بڵاویكردووەتەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسادا، رۆحانی رایگەیاندووە، "بۆ ئەوەی ئێران رووبەڕووی كێشەی گەورە بێت لەگەڵ وڵاتانی تر، ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشاوەتەوە،لە دوای ئەوەش، وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا هەنگاوی بەرجەستەیان نەناوە بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان".

رۆحانی ئاماژەی بەوەش كردووە، "هەڵگرتنی گشت گەمارۆكانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، زەمینەی دانوستانەكانی داهاتوو دەڕەخسێنێت".

سەرۆككۆماری ئێران ئاشكراشی كرد، "هەڵوێستی سەرەكیی ئێران بریتییە لە پاراستنی رێككەوتنەكە و بۆ ئەمەش هەوڵی خۆی داوە، پابەندە بە خاڵەکانی رێکەوتنکەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP