Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

محەمەد جەواد زەریف: ئێمە نەوت بە هەرکەسێک کە بمانەوێت دەفرۆشین

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 42

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە وەڵامی مایک پۆمپیۆدا رایگه‌یاند، ''ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر کڕیارێک كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وەزیری دەروەی ئێران له‌ لێدوانێکیدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی مایک پۆمپیۆی داوه‌تەوه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو، كه‌شتییه‌كه‌ی ئێران به‌ره‌و سووریا چووە، زەریف بۆ وەڵامی پۆمپیۆ دەڵێت، ئێمە نەوت بە هەرکەس بمانەوێت دەیفرۆشین.

هەروەها وتیشی، ''ئه‌مریكا به‌ چه‌ته‌یی ده‌ریا و هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر رێگرتن له‌ ئێران له‌ فرۆشتنی نه‌وت به‌ کڕیارە دێرینه‌كانی، به‌ڕێز پۆمپیۆ هه‌ر بۆخۆتان بڵێن، ئێمه‌ نه‌وت به‌ هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر کڕیارێک كه‌ بمانه‌وێت ده‌فرۆشین".

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ مایک پۆمپیۆ لە تویتێکدا رایگەیاند، ''وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌ره‌نتی دابوو به‌ به‌ریتانیا له‌وه‌ی ئه‌دریان ده‌ریا -١ نه‌چووه‌ بۆ سووریا، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی جێ متمانه‌مان لەبەردەستە كه‌ ئه‌و نه‌وت هه‌ڵگره‌ چووه‌ بۆ به‌نده‌ری تەرتوس (باکووری رۆژئاوا)ی سووریا".

ئەوەش لە کاتێکدایە، حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌ هۆی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر سوپای پاسداران كه‌شتی ئێرانی (ئه‌دریان ده‌ریا-١) كه‌ ئاڵای پانامای بەرزکردووەتەوە خسته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌.

هەروەها له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فەیلەقی قودس سه‌ربه‌ سوپای پاسداران نه‌وتی فرۆشتووه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP