Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... لە مانگی ئابدا ٦٨ تۆن شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە

کوردستان

بینراو 54

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لیژنە هاوبەشاکەنی قائیمقامییەتی سلێمانی رایانگەیاند، له‌ مانگی رابردوودا ئه‌و شمه‌ك و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و شیاو نه‌بوون بۆ خواردن و به‌كارهێنان بڕه‌كه‌ی (٦٨) تۆن بووه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ ‌له‌ناوبراون.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ مانگی (٨)ئابدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌ خۆراك و شمه‌ك و موادی پاكه‌ره‌وه‌ و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی كه‌ به‌رواری به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌ یان به‌هۆی خراپ گواستنه‌وه‌ و عه‌مباركردنه‌وه‌ خراپبوون و شیاو نه‌بوون بۆ خواردن و به‌كارهێنان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی به‌هاوكاری به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی له‌ناوبراون.

ئاماژەبەوەشکراوە، به‌پێی راپۆرته‌كه‌ دیارترین ئه‌و خۆراك و شمه‌كانە بریتی بوون له‌ (برنج و هێلكه‌ و خورما و شه‌ربه‌ت و دۆشاوی ته‌ماته‌ و خۆراكی له‌قوتونراو و شامپۆ و پاكه‌ره‌وه‌ و جگه‌ری ئێرانی و ده‌مانچه‌ی مورو و بابه‌تی جوانكاری ژنان).

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP