Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا... بەهۆی ته‌قه‌كردنەوە ٢٦ کەس بوونە قوربانى

جیهان

بینراو 81

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پیاوێكى ئه‌مریكى له‌ هه‌ر دوو شارۆچكه‌ى ئۆدیسا و میدلاندی سه‌ربه‌ ویلایه‌تى ته‌كساس دوای رفاندنی ئۆتۆمبێلێكى پۆسته‌، رووبه‌ڕووی پۆلیس ده‌بێته‌وه‌ و ده‌ستڕێژى گوللـه‌ به‌ناو ژماره‌یه‌ك پۆلیس و هاووڵاتى مه‌ده‌نیدا ده‌كات.

كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی ئەمرۆ بڵاویكرده‌وه‌، "پیاوێكى سپى پێستى ئه‌مریكى دواى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى پۆسته‌ ده‌ڕفێنێت، له‌گه‌ڵ پیاوانى پۆلیس روبه‌ڕوده‌بێته‌وه‌ و ده‌ستڕێژى گوللـه‌ به‌ناو ژماره‌یه‌ك پۆلیس و هاووڵاتى مه‌ده‌نیدا ده‌كات، به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ پێنج كه‌س كوژراون و ٢١ كه‌سى دیكه‌ش برینداربون، كه‌ برینى ژماره‌یه‌كیان سه‌خته‌، هه‌روه‌ك سێ له‌ برینداره‌كان ئه‌ندامى هێزه‌كانى پۆلیسن".

لاى خۆیه‌وه‌ جیرى مۆرالیس سه‌رۆكى شاره‌وانى میدلاند ئاماژه‌ى بەوە کردووە، "پشووى كۆتایى هه‌فته‌ بوه‌ و ناوچه‌كه‌ زۆر قه‌ره‌باڵغ بوه‌، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش ده‌ستڕێژى به‌ناو قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌دا كردوه‌".

به‌پێى زانیاریه‌كان هێزه‌كانى پۆلیس روبه‌ڕوى ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ بونه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌راجى هۆڵێكى سینه‌مادا كوشتویانه‌، پۆلیس پێى وابووه‌ چه‌كداره‌كه‌ كه‌سى دیكه‌شی له‌گه‌ڵدا بوه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتوه‌ ته‌نها خۆى بووه‌ و ته‌قه‌كانی كردوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP