Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە سلێمانی ٥٨ کەس بەرووداوی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی

کوردستان

بینراو 49

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاتوچۆی سلێمانی ئاماری رووداوەکانی هەفتەی رابردووی راگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەدا ٢٤ رووداوی هاتوچۆ رویداوە و بەو هۆیەشەوە ٥٣ کەس بریندار بوون و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری کۆی رووداوەکانی هەفتەی رابردووی لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، ئیدارەی راپەڕین، قەزای دووکان، چەمچەماڵ و دەربەندیخانی راگەیاند، "کە لە ماوەی یەک هەفتەدا ٢٤ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەشەوە ٥٣ کەس بریندار بوون و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەردەوام رووداوەکانی هاتوچۆ لە بەرزبوونەوەدایە و شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی دەگەرێنەوە بۆ پابەند نەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ بە پلەی یەکەم و خراپی رێگاوبانەکان و نزمی کوالێتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی هەرێم دەکرێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP