Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گۆڕان: کۆبوونەوەی سێ قۆڵی له‌ نێوان گۆڕان و پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌ده‌ین

کوردستان

بینراو 56

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەدوای کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان یەکیتی و پارتی و گۆڕان رێکدەخەن.

ئەمڕۆ وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە پیرمام کۆبوونەوە ، دوای کۆبوونەوەکەش، مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاراس وەلی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکراکرد.

ئاراس وەلی ئەندامی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان به‌ دەزگاکانی راگەیاندنی وت، ئەم کۆبوونەوەیەمان بۆ گرنگی پێدان و کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنه‌کان بووە تا بتوانین هەموومان پێکەوە سەرجەم کێشەکان لە کەرکووک و بەغداد چارەسەر بکەین، بەزووترین کاتیش کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان یەکێتی و پارتی و گۆڕان دەکەین.

باسی لەوەشکرد، پێوسیتە پارێزگارەکەی کەرکووک کورد بێت پۆستەکەشی نەبێتە کێشە بۆ کورد، ئەگەریش لە هەڵبژرادنی کەرکوک بدۆڕێن، دوور مەودا کەرکووک لەدەست دەدەین.

هاوکات لە کۆنگرەکەدا مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند،کۆبوونەوەکە سەرکەتووبووە و هەوڵدەدەین بە هەموولایەنکان پشتگیری لە حکومەت بکەین و کێشەکان بنبڕ بکەین،

باسی لەوەش کرد، ئەو پۆستانەی کە دیاری کراوە و بەشێكیان تازەن دەبێت بە پێی یاسا دەست بەکاربوونیان و پۆستەکان دیاری بکرێت و بەزووترین کاتیش هەموو پۆستەکان یەکلایدەکریتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP