Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ناسا: ئه‌ستێره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایشی زه‌وی

تەکنەلۆژیا

بینراو 18

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دەزگای ئاسمانی ناسا هەڵدەسێت بە ئامادەکاری بۆ پاراستنی زەوی لەو ئەستێرانەی کە مەترسین بۆ بەرکەوتن بە زەوییدا، دوای ئەوەی مەترسی بەرکەوتنی ئەستێرەکان بە زەوی زیادی کردووە.

لە پێگەی سکای نیوزدا هاتووە، دەزگای ناسای ئەمریکی لە ساڵی داهاتوودا، هەڵدەسێت بە چالاکییە ئاسمانییه‌كانی بۆ پاراستنی زەوی و گۆڕینی ئاڕاستەی ئەستێرەکان بۆ شوێنێکی دوور تاوەکو بێ ئەوەی زیان بە زەوی بگەیەنێت بتەقێتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەستێرەکان بوونەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر ئاسایشی زەوی، یەکێک لەو هەڕەشانە تەقینەوەی ئەستێرەکانە لە سەرووی خۆرەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کەشێکی ئاسمانی کە زیان بە مانگە دەستکردەکان و سیستەمە کارەباییەکان. 

لە مانگی یانزدەی داهاتوو، شارەزایانی بواری زانست سەر بە (دەزگای ئاسمانی ئەوروپی ) لە وڵاتە جیاوازەکاندا   کۆدەبنەوە لە شاری سیڤیلیا لە ئیسپانیا، بۆ دابینکردنی پێداویستی سەرەتایی و تێچوونی پێویستی دەزگاکە بۆ ماوەی سێ ساڵ، پاشان دۆزینەوەی کێشەی بنەڕەتی و داڕشتنەوەی بەرنامەیەک بۆ پاراستنی هەسارەکان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP