Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەرگرتنی ڤیزای بەریتانیا بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ئاسانتر دەبێت

کوردستان

بینراو 181

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردستان باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، باس لە بەرەو پێش چوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداکرا و هەروەها باڵیۆزی بەریتانی بەڵێنی هاوکاری زیاتری حکومەتی هەرێمیدا و راشیگەیاند ئاسانکاری دەکەین بۆ وەرگرتنی ڤیزای بەریتانیا بە هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ئەیلولی٢٠١٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە جۆن ویلیکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لەوە کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێکرا.

باڵیۆزی بەریتانی، ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گەشبینی و ئەرێنی پێشوازی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیە بۆ هەموو هاوکارییەک و گوتیشی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە گەشەکردندایە، خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە ئێستا کەشێکی ئەرێنی لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ئارادایە، هەروەها ئاماژەی بە ئامادەیی کۆمپانیا بەریتانییەکان کرد بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن.

مەسرور بارزانی، تیشکی خستە سەر پێشکەوتنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و روونیکردەوە کە ئێستا گفتوگۆکان بەردەوام  لە پێشکەوتندایە، سەرۆکی حکومەت داوای لە باڵیۆزی بەریتانیاش کرد کە ئاسانکاری زیاتر بکرێت بۆ هاتوچۆ و گەشتکردن لە نێوان هەردوولادا، لەو رووەوە باڵیۆزی بەریتانیا روونیکردەوە کە لەمەودا پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت.

لە بارەی مەترسییەکانی داعش و دەستپێکردنەوەی جموجۆڵەکانی ئەو ڕێکخراوە، هەردوولا جەختیان لە سەر ئەوەکردەوە کە پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان ، هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP