Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێنج ملیۆن دۆلار ده‌درێته‌ هه‌ركه‌سێك جێگای ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه‌ ئاشكرابكات

عێراق

بینراو 497

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، پێنج ملیۆن دۆلارده‌درێته‌ هه‌ركه‌سێك جێگای ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه‌ ئاشكرابكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی بەرنامەی " خەڵاتدانان بۆ دادپەروەری" بڕی پێنج ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاریکردووە بۆ هەر کەسێک زانیاری لەبارەی شوێنی سێ سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی داعش ئاشکرا بکات.

لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژی چوارشەممە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار دەدرێت بە هەرکەسێک زانیاری بدات لە بارەی شوێنی سێ سەرکردەی داعش بە ناوەکانی ( ئەمیر سەعید محەمەد عەبدولڕەحمان ئەلمولی و سامی جاسم محەمەد جەبوری، معتەز نەعمان عەبد نایف نه‌جم ئەلجەبوری.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریاکا رایگەیاند، دوای ئەوەی کە دەوڵەتی ئیسلامی رووخا، لە ئێستادا وڵاتانی هاوپەیمانی دژی تیرۆر ئامانجیان دەستگیرکردنی سەرکردە و پاشماوەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆرستەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP