Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شارباژێڕ... رووبەڕووبونەوە لە نێوان پۆلیسی دارستان و گوندنشیناندا روویدا

کوردستان

بینراو 68

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە گوندی (هەباسە چەقەڵ) سەر بە قەزای شارباژێڕ توانیان دەست بگرن بەسەر شەش فەردە خەڵوزو تێکدانی دوو کورەی خەڵوز.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پاریزگای سلێمانی رایگەیاند، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر بۆ کێوماڵکردنی سنورەکەیان لە گوندی ( هەباسە چەقەڵ ) سەر بە قەزای شارباژێر، توانیان دەست بگرن بەسەر شەش فەردە خەڵوزو تێکدانی دوو کورەی خەڵوز، دواتر خەڵکی گوندەکە رووبەڕوی کارمەندانی پۆلیسی دارستان بوونەوە، بەڵام خۆشبەختانە هێزەکانی پۆلیسی محەلی و ئاسایش بە هاوکاری کارمەندانی پۆلیسی دارستانەوە هاتن و باردۆخەکە کۆنتڕۆڵکرا.

ئاماژەی بەوەشکراوە، لە ئێستادا بڕینی داری دارستانەکان و خەڵوزکردن بۆتە دیاردە و لە لایەن هەندێك لە هاوڵاتیان و گوندنشینانەوە پەیڕەو دەکرێت، هەرچەندە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە رێگریکردن لە سەرپێچیکاران، بەڵام گوندنیشینان بەبێ گوێدانە بەرپرسیارێتی سروشت و ژینگەی کوردستان دەشێوەێنن، لەو چوارچێوەیەشدا لە سنوری شارباژێر دووکورەی خەڵوز تێکدران.

جەختیشیکردووەتەوە، مەفرەزەکانمان بەردەوامیان دەبێت لە رێگریکردنی سەرپێچیکاران و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و رادەستی بەڕێز دادوەور کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP