Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قائیمقامی شنگال: پیلانگێڕیەكی ناوخۆیی و دەرەكی دژی ئێزدییەكان لە ئارادەیە

کوردستان

بینراو 46

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -



قائیمقامی شنگال لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت، پیلانگێڕیەكی ناوخۆیی و دەرەكی دژی ئێزدیەكان لە ئارادەیە، هەوڵ دەدرێت رێگرییان لێبكرێت لە بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان.

مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال لەو بەیاننامەیەدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەدرێژایی مێژوو ئێزدیەكان رەگی ئەم نیشتمانە بوون و شنگال كۆنترین قەزای عیراقە، كە لەساڵی ١٩٢٣ دامەزراوە و مێژووییەكی ستراتیژی هەیە و كەس ناتوانێت مزایەدەی بەسەرەوە بكات".

باسی لەوەش کردووە، "ئێزدیەكان بوون سەروەت و سامانی عیراقیان پاراستوە بەدرێژایی مێژوو، بەڵام پشكەكەی زنجیرەیەك لەناوبردنی بەكۆمەڵ و لەناوبردنی جوگرافی و كلتوری و رۆشنبیری و ئابوری بوە".

قائیمقامی شنگال رونیكشردووەتەوە، "دوای ئەو هەموو هەوڵی لەناوبردنە، ئێستاش بەبەرچاوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤەوە و لەڕێی لەناوبردنی دەنگەكانیانەوە رووبەڕووی لەناوبردنی نوێنەرایەتی و پەراوێزخستن دەبێتەوە".

وتیشی، "كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەرپرسە لە سوتاندنی دەنگی ئێزدیەكان لە هەڵبژاردنی پێشو، بۆیە پێویستە مادەی ٥ی دەستور جێبەجێ بكرێت، كە ماف بەهەموو عیراقییەك دەدات لە هەڵبژاردنەكاندا بەشداری بكات".

هەروەها مەحما خەلیل پێیوایە، "دەوڵەتی عیراق بێدەسەڵاتە لە گەڕانەوەی مافی هاووڵاتیانی ئێزدی بەگوێرەی یاسا و دەستور و بێدەسەڵاتە لە گەڕانەوەی ئێزدیە ئاوارەكان و قەرەبوكردنەوەی مادی و مەعنەوییان".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP