Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە

کوردستان

بینراو 66

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەمرۆ یەكشەممە ١ی٩ی٢٠١٩ لە سەلاحەددین  مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردسان، بایەخ و رۆڵی پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو بەرگریكردن لە مافەكانی گەلی كوردستان بەرز نرخاندوو، جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە وەك چۆن بەرگری لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن بە هەمانشێوەیش بەرگری لە مافی هاووڵاتی و دانیشتوانی پارێزگاكانی عێراق بكەن.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی، "چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئامادەبووان شیكردەوە پەیوەست بە چۆنیەتی كاركردن و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئامۆژگاری و رێنوێنیی پێویستی خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی لە بەغدا سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان لەبارەی رەوشی سیاسی و كاری پەرلەمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو و جەختیان لە پێویستیی هەبوونی هاوهەڵوێستی و هەماهەنگیی نێوان فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان كردەوە، بە تایبەت لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانەوە هەیە.

 ئەمە لە کاتێکدایە مەسعود بارزانی له‌ ئێستادا هیچ  پۆستێكی حكومی نییه‌ و ته‌نها سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP