Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێشانگایەکی کتێب لە چاکسازی گەورانی سلێمانی کرایەوە

کوردستان

بینراو 61

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی کارو باری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشەنگایەکی کتێب لە گرتوخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی کراوەتەوە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ رێکەوتی ۲٠۱۹/۹/۱ بە سەرپەرشتی کوێستان موحەمەد وەزیری كاروکاروباری کۆمەڵایەتی یەكەمین پێشانگای كتێب لە گرتوخانەی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كرایەوە.

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، كردنەوەی پێشانگایەكی لەم جۆرە لە چاكسازیی گەوران هەوڵێكی گەورەیە بۆ ژیاندنەوەی ئەو كەسانەی كە لە ژیانیاندا هەڵەیەكیان كردوە و دووبارە بگەرێنەوە ناو كۆمەڵگاو درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشانگاكە بەرهەمی چاپی سێ كارمەند و ١٢ سزادراون هەروەها چەندین كتێب و گۆڤاری تری لەخۆ گرتبوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP