Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان ده‌چێته‌ قۆناغێكی دیكه‌وه‌

کوردستان

بینراو 61

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان و کونسوڵی ئێران کۆبوونەوە، جەختیان لە وەبەرهینانی و بەرەوپێشچوونی زیاتر لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ عزیز سعید  بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی پێشوازی کرد لە سەر کونسوڵی ئێران و شاندی یاوەری لە شاری سلێمانی، بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرەکردنی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان، تیشکی خستە سەر هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە گشتی بە سەرجەم ئەو پاڵپشتی و ئاسانکاریانەی کە لە یاسای وەبەرهێناندا پێشکەشی کۆمپانیاو وەبەرهێنەران دەکرێت لە پێناو بەگەرخستنی سەرمایەکانیان لە هەرێمی کوردستاندا.

روونیشیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئامادەن بۆ پێشکەش کردنی هەر یارمەتی  و ئاسانکاریەک کە پێویست بێت بۆ سەرمایەگوزاران و کۆمپانیاکانی ئێران بۆ کارکردن لە شاری سلێمانی و دەوروبەری .

سەرکونسوڵی ئێران لە کۆبونەوەکەدا لە سلێمانی و شاندی یاوەری خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم چاوپێکەوتنەو ئامادەیی حکومەتی ئێرانیان نیشان دا بۆ هەنگاونانی زیاتر لە بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP