Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌لا به‌ختیار: ئەقڵیەتی تەكەتولی بێ‌ بنەمای ئایدیۆلۆژی زیان به‌ یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان

بینراو 91

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

مه‌لا به‌ختیار یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانی (یادی ئازاد هەورامی و بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی) بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، حەسرەتی شەهیدكردنیم بەناونیشانی (٣١ی ئابی شووم) نووسی،  رێكەوتی یادەكە لە ٣١ی ئابدا، لەسەر ئەوەی یادی شەهیدم نەبەستووه‌تەوە بە ٣١ی ئابی پارتی، كاردانەوەی دەیان كۆمێنتی لێكەوتەوە و مەبەستم بوو بەم نوسینە روونیبكەمەوە


مه‌لا به‌ختیار له‌ نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، لەیادی شەهید ئازاد هەورامیدا، حەسرەتی شەهیدكردنیم بەناونیشانی (٣١ی ئابی شووم) نووسی،  رێكەوتی یادەكە لە ٣١ی ئابدا، لەسەر ئەوەی یادی شەهیدم نەبەستووه‌تەوە بە ٣١ی ئابی پارتی، كاردانەوەی دەیان كۆمێنتی لێكەوتەوە و مەبەستم بوو بەم نوسینە روونیبكەمەوە.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار نووسیویه‌تی، یادی شەهیدبوونی ئازاد هەورامی، هەشت ساڵ پێش ٣١ی ئابی (١٩٩٦)ە، منیش لەسەر شەهیدم نووسیوە نەك رووداوی دیكە.

باسی له‌وه‌كرد، لەساڵی (١٩٩٩) و لەدوای رێككەوتنی واشنتۆنەوە، راگەیاندنی یەكێتی باسی ٣١ی ئابی كرد و كاردانەوەی خراپی لێكەوتەوە، بۆیە یەكێتی و پارتی، لەكۆبوونەوەی رەسمیدا، رێككەوتوین كە نە ئەوان باسی سەردەمی جەلالی بكەن و نە ئێمەش باسی ٣١ی ئاب بكەین،سەرۆك مام جەلال مەكتەبی راگەیاندنی لەمبارەیەوە، ئاگاداركردەوە.

روونیشیكرده‌وه‌، له‌وكاته‌وه‌  مەكتەبی سیاسی و راگەیاندنی رەسمی یەكێتی، توخنی ئەم كێشە نالەبارانە نەكەوتون، بەندەش هەموو ساڵێك لەیادی شەهید ئازاددا، فرمێسكە وتارم نووسیوە، لەبەر رێككەوتنی نێوانیشمان، باسی ٣١ی ئابی پارتی، لەلایەن بەندەو هیچ بەرپرسێكی یەكێتی و ئۆرگانێكی رەسمیەوە، نەكراوە.

جه‌ختیكرده‌وه‌، ئەمڕۆ بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیم، لەیادی شەهید ئازاددا، خوێندەوە، دوورو نزیك، بەیاننامەكە، توخنی روداوی ٣١ی ئاب نەكەوتوە، كە مەكتەبی سیاسیش، خۆی لەقەرەی روداوەكە نەدابێت‌، ئیتر من بە چ مافێكی سیاسی، كە دووریش كەوتومەتەوە لە كۆبونەوەكان، ماف بەخۆم بدەم، دوای پێكهێنانی حكومەتی هاوبەشیش، قەتماغەی رووداوە جەرگبڕەكان هەڵبدەمەوە، سەرئەنجام ببمە هۆی ئەوەی، پارتیەكانیش، باسی روداوی جەرگبڕی تر بكەن دژی یەكێتی.

له‌ كۆتایی وته‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار ئاشكرایكرد،  لەبەر ئەوەی رەخنەكان زۆربەیان لە پەرۆشیانەوە بۆ یەكێتی لەسەر وتارەكە نوسراوە، گەردنیان ئازاد بێت‌، بەڵام تاك تاكیان، ئاشكرایە، قورمیشكراوی پێش كۆنگرەی تەكەتولن، دڵنیام زۆر نابات، دەزانن ئەقڵیەتی تەكەتولی بێ‌ بنەمای ئایدیۆلۆژی، چ زیانێكی گەورەتر بە یەكێتی دەگەیه‌نێت‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP