Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هۆکاری تووڕەبوونەکەی سادیۆ مانی ئاشکرابوو

وەرزش

بینراو 414

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوێنێ شەو لە ھەفتەی چوارەمی پریمەرلیگ یانەی لیڤەرپول بەرامبەر بە یانەی بیرنلی یاری کرد، توانی یارییەکەش سێ بە سفر بباتەوە، لە دەقیقەی ٨٥ی یارییەکەش یۆرگن کلۆپ سادیۆ مانی دانیشاند و ئۆرێگی خستە ناوەوە.

لەکاتی دانیشتنیدا، مانی زۆر توڕە بوو ھاواری دەکرد ھەرچەندە کلۆپ ھەوڵیدا ھێمنی بکاتەوە بەڵام سوودی نەبوو ئەو بەردەوام بوو لە تووڕەبوونەکەی.

سەرەتا باس لەوە دەکرا، کە مانی لەسەر دانیشاندنەکەی توڕە بووبێت بەڵام کلۆپ دووپاتی کردەوە کە مانی لەسەر دانیشاندن تورە نەبووە بەڵکو لەبەر ئەوەی لە یاریەکە محمەد سەڵاح پاسی نەداوەتێ و ئەو یاریزانە تۆپەکەی لەدەست داوە، لە کاتێکدا کە مانی لە شوێنێکی زۆر گونجاو بوو گەر پاسی پێ بدایە شتێکی تر دەبوو ئەو لەسەر ئەوە تورە ببوو بەڵام دوای یاریەکە لە ژووری خۆگۆرین ھەموو شتێک چارەسەر کرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP