Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەهۆی کریستیانۆوە ٢٠ ملیۆن هاندەر لایکی پەیجی فەرمی یۆڤانتۆسیان کردووە

وەرزش

بینراو 93

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -



لەو کاتەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسەوە کردووە، هاندەران بەردەوام فۆلۆی پێگەی فەرمی یانە ئیتاڵیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەکەن.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەنە بڵاویکردووەتەوە، لەو کاتەوە کە کریستیانۆ درێسی یانەی خانمە پیرەکەی پۆشیوە زیاتر لە ٢١ ملیۆن هاندەر لە تۆڕی ئینستاگرامەوە لایکی پەیجی فەرمی یانە ئیتاڵیەکەیان کردووە، ئەوەش گۆڕانکاری لەسەر ریزبەندی یانەکان دروست کردووە.
.
لەئێستادا یانەی یوڤانتۆس (٣١.٢ ملیۆن) فۆلۆوەری هەیە و دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازیەکی زۆریان لەگەڵ یەکەم و دووەمی ریزبەندیەکەدا هەیە کە ئەوانیش یانەکانی ریاڵ مەدرید (یەکەم) و بەرشلۆنەن (دووەم)ن.

یانەی ریاڵ مەدرید خاوەنی (٧٧.٧) ملیۆن فۆلۆوەرە و بەرشلۆنە( ٧٦.٦ )ملیۆن، هەروەها یانەی یوڤانتۆس بەهۆی کریستیانۆوە هاتۆتە پلەی سێیەم و مانچستەر یونایتدی بە ١.٣١ ملیۆن فۆلوەر خستۆتە دوای خۆی، پلەی پێنجەمیش بۆ یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسیە بە (٩.٢٣) ملیۆن فۆلۆوەرەوە.

سەیر لەوەدایە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بەتەنها خاوەنی ١٨١ ملیۆن فۆلۆوەرە و لەسەرجەم یانەکان هاندەری زیاترە، بەو هۆیەشەوە وەک یەکەمین ئەستێرەی بواری وەرزش لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP