Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەیسی سیروان کوێخا نەجم چی بەسەرهات؟

کوردستان

بینراو 11009

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەرکرا و وتەبێژی دادگای سلێمانیش فەرمانی دەستگیرکردنی ناوبراوی پشتراستکردەوە، لەئێستادا ئەو سەرکردایەتیەی یەکێتی دەستبەسەرە و کەسوکاری داوای چارەسەرکردنی کێشەکەی لە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەکەن.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئەمڕۆ کەسوکاری سیروانی کوێخا نەجم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوبراو سەردانی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتییان کردوە.

بەپێی سەرچاوەکە، کۆسرەت رەسوڵ بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی ناوبراوی داوە و بە کەسوکاری راگەیاندوە لەچەند رۆژی داهاتوودا ئازاد دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ بە میدیایەکی نزیک لە پارتی راگەیاندبوو، بەفەرمانی کۆسرەت رەسوڵ دەستبەسەرکراوە و نازانێت هۆکارەکەی چییە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP