Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وته‌بێژی پارتی: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندی یه‌كێتی و پارتی بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌چنه‌ به‌غدا

کوردستان

بینراو 52

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وتەبێژى پارتى دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوودا شاندێکى هاوبەشی یەکێتى و پارتى لەسەر پرسی پارێزگارى کەرکوک سەردانى بەغدا دەکەن.

مەحمود محەمەد وته‌بێژی پارتی به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌، لە بەغدا لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان کۆدەبنەوە، تاوەکو رەزامەندیی لەسەر پارێزگارى کەرکوک وەربگرن، چونکە ئه‌وپارێزگاره‌ هی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌، له‌سه‌ر بابه‌تی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر كۆده‌بنه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن پێكه‌وه‌ بیروبۆچونه‌كان تاوتوێ بكه‌ن، ئەگەر بەشداری لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بکەن، لایەنە کوردییەکان پێکەوە بەشداربن.

باسیشی له‌وه‌كرد، ئەوان پشكی پارێزگاری كه‌ركوكیان نه‌داوه‌ به‌یه‌كێتی، بەڵکو ئه‌و كاندیده‌ كاندیدی لیستی برایه‌تییه‌ كه‌ له‌هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك و هه‌ندێك له‌توركمان و عه‌ره‌بیشە، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و كاندیده‌ی ئێستای پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كاندیدی یه‌كێتی نییه‌، به‌ڵكو هی لیستی برایه‌تییه‌ و ئه‌و لیسته‌ ده‌توانێت پارێزگار بۆ پۆسته‌كه‌ی دیاری بكات.

هاوكات پێشتر یەکێتى و پارتى لەسەر دانانى تەیب جەبار تەپەلوو رێککەوتن بۆ ئەوەى ببێتە پارێزگارى کەرکوک به‌ڵام تا ئێستا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن راكان جبورییه‌وه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP