Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حاكم شێخ له‌تیف سوپاسی سه‌رۆكی پارتی ده‌كات

کوردستان

بینراو 1510

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

حاكم شێخ لەتیف پەرلەمانتاری پێشووتری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ په‌یامێكدا ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و رایگه‌یاند، خۆزگە ١٥  ساڵ لەمەوبەر وات بکردایە.

حاكم شێخ لەتیف لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی،" کە ئێمە لەبەغدا بووین ،بۆمان دەرکەوت ئەو میکانیزمەی کە ھاوپەیمانی کوردستانی کاری پێ دەکات لە بەغدا ھەڵەیە، ئەوان تەنھا بەرگریان لە ماف و بەرژەوەندی ھەرێم وبەرژەوەندی حیزبی خۆیان دەکرد، بۆیە چەندین جار لە پەرلەمانتارانی عەرەبەوە ئەوەمان گوێ لێدەبوو دەیان وت کوردەکان تەنھا بەرگری لە مافی خۆیان دەکەن و عێراق ئاو بیبات بەخەیاڵیاندا نایەت".

وتیشی، ئەمە وایکرد رۆژبەڕۆژ وێنای کورد لە بەغدا وا وێنا بکرێت کە مشە خۆرێکەو لەسەر لاشەی عێراق دەژی و ھەرچی دەیەوێت دەیبات و ھیچ سوودێکی بۆ عێراق نییە، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ سۆزی عەرەب و لایەنە سیاسیەکانی بۆ کورد کەمدەبووه‌وە.

حاكم شێخ لەتیف روونیشیكرده‌وه‌،" ئێمە بڕیارماندا بەھەمان ئەو گوڕوتینەی بەرگری لەبەرژەوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین، بەھەمان شێوە بەرگری لە داواکاری و بەرژەوەندیەکانی پارێزگاکانی تری عێراقیش بکەین، وەک بەرگری لە خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسرەو ئەنبارو شوێنەکانی تریش".

باسیشی له‌وه‌كرد،" کەسێکی وەک بەھا ئەعرەجی کە سەرۆکی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر بو لە بەرنامەیەکی شەرقیە بەیەکەوە بوین وتی، خۆزگە چەند ساڵە نوێنەرانی کورد لە بەغدا وەک ئێوە کاریان بکردایە، ئێوە خەڵکی وەتەنین بەرگری لەمافی کوردو عێراقیەکانیش بکەن، کەچی میدیای برادەرانی پارتی و نوسەرەکانیان و ھەندێ لە ھاوڕێ پەرلەمانتارەکانیشیان تۆمەتباریان دەکردین کە ئێمە عێراقچین و دژی ھەرێم کاردەکەین"


حاكم شێخ لەتیف جه‌ختیكرده‌وه‌،" ئێستا دوای ١٠ ساڵ مەسعود بارزانی دێتە سەر بۆچونەكەی ئێمەو ئامۆژگاری فراکسێۆنەکەیان دەکات کە بەرگری لە مافەکانی ھەموو خەڵکی عێراق بکەن".

لە كۆتایشدا نووسینه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، مەسعود بارزانی داوا لە فراکسیۆنەکەی پارتی لە پەرلەمانی کوردستانیش بکات بەرگری لە مافەکانی خەلکی ھەرێمی کوردستان بکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP