Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەوامی پاسەوانانی پۆلیس ئاسایی دەکرێتەوە

کوردستان

بینراو 121

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەبەر نەمانی پاشەکەوت و وەرگرتنی مووچە لەکاتی خۆیدا، دەوامی سەرجەم پاسەوانەکانیش وەک پێشووی لێدەکرێتەوە.

دوای ئەوەی کارمەندانی ئاسایشی ناوخۆ داوای کەمکردنەوەی‌ دەوامی‌ رۆژانەیان ئاڕاستەی ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی کرد،بەڕیوبەری ئاسایش پێی راگەیاندن، دیارکردنی دەوامی پاسەوانان لەدەسەڵاتی مندا نییە و بەڵکو بەپێی‌ نوسراوی‌ فه‌رمی بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆلیسى هەرێم لەبەرواری‌ (٢٠١٩/٣/٢٥) بەژمارە( ٣٩٢٨ )دەرچووە، بە واژۆی‌ بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری‌ گشتى پۆلیسی‌ هەرێم (بەوەکالەت)، ئاماژەی بەئاساییکردنەوەی‌ دەوامی‌ پاسەوانان و ئەفسەران کردووە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، لەمەودوا دەوامی‌ رۆژانەی‌ ئەفسەرو کارمەندان لەبەڕێوەبەرایەتییەکان ئاسایی بکرێتەوە بەهۆی‌ نەمانی‌ رێژەی‌ پاشەکەوت لەموچەی‌ فەرمانبەران.

 باس لەوەشکراوە، بەهیچ شێوەیەک ناکرێت ئەرکی‌ پاسەوانان بکرێت بە (٢٤) کاتژمێر ئەرک‌  (٤٨) کاتژمێر پشوو، دەبێت (٢٤) کاتژمێر لەئەرکدا بن‌و (٢٤) کاتژمێر لەپشوودابن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP