Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئاب دیاریکرا

کوردستان

بینراو 703

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی (٨)ی ئابی دیاریکرد، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی ئاب (٣٩) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا.


قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییە کانی بۆ مانگی (٨- ٩) بڵاوکردەوە، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئاب بە (٣٩) دینار دیاریكرا، و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (٢٥٠) بۆ (٢٦٥)  كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (٩) هەزار و (٧٥٠) بۆ (١٠) هەزار و (١٠٠) دینار دەبێت، واتە نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

ئاماژە بەوەشکراوە، خشته‌ی پێدانی كاریبای مۆلیده‌ له‌ مانگی ئه‌یلول، له‌كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، جه‌خت له‌و خاڵە كراوه‌ته‌وه‌ پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (١٠) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.


به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخی كاره‌بای مرلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنه‌ی  مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه‌و.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP