Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌ تۆمه‌تی سه‌ربڕین تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

کوردستان

بینراو 66

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشى هەولێر رایگه‌یاند، دواى ئەوەى تەرمى هاوڵاتییەک لە کەمپى ئاوارەکانى ناحیەى دیبەگە بە سەربڕاوى دۆزرایەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیکردووە کە سەر بە چەکدارانى داعشە.

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرایكردوه‌، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ رووداوێكی كوشتن له‌كەمپی ئاواره‌كانی ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ روویدا، كه ‌تیایدا هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی كه‌مپه‌كه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری قه‌زای شه‌رگاته‌، به‌سه‌ر بڕاوی دۆزرایه‌وه‌.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەدواى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە توانرا " یه‌كێكك له‌ تاوانباران کە له‌دایكبووی ٢٠٠٤ە و دانیشتووی كه‌مپه‌کەیە‌ ده‌ستگیر بكرێت.

وتیشی، تۆمەتبارەکە دانى ناوه‌ به‌وه‌ی سه‌ر به‌ چەکدارانى داعشه‌ و له‌گه‌ڵ چوار کەسی دیکەدا لەسەر راسپاردەى داعش ئەو کارەیان کردووە.

ئاسایشى هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکە به‌مادده‌ی چوارى تیرۆر به‌نده‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌دواداچوونیش بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمەتبارانى دیکە به‌رده‌وامه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP