Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ھاوردەكردنی ھەنار لە ھەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت

کوردستان

بینراو 62

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی كشوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان، لەپێناو ساغكردنەوەی بەروبوومی ناوخۆیی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی ھێنانی ھەنار لە وڵاتان بۆ ھەرێمی كوردستان.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، لە ١٠ی ئەم مانگەدا بۆ ماوەیەكی نادیار ھاوردەكردنی ھەنار قەدەغە دەكرێت.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ھاتووە، بە پشتبەستن بە یاساى پاراستن و پێشخستنى بەروبوومى کشتوکاڵ ژمارە چوارى ساڵى ٢٠٠٨ و پاڵپشتن بە نووسراوى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران ژمارە (٦٥٤٧) لە ٢٢/١٠/٢٠١٤ تایبەت بە پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیى بڕیارماندا هاوردەکردنى بەروبوومى هەنار لە دەرەوەى وڵاتەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بێت و بڕیارەکە لە رێککەوتى ١٠/٩/٢٠١٩ بۆ ماوەیەکى نادیار کاری پێ دەکرێت".

ھەر لەو چوارچێوەیەدا لە دوێنێوە ١/٩/٢٠١٩ بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ ھاوردەكردنی تەماتە بۆ ھەرێمی كوردستان، ماوەیەكی نادیار قەدەغە كرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP