Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا: پشتیوانییەکانمان بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت

جیهان

بینراو 36

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، واشنتن بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا لە وارشۆ.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جێی ئاماژەیە ئەمەریکا هاوپەیمانی سەرەکی ئۆکرانیایە و دوای ئەوەی روسیا لە ساڵی ٢٠١٤ دا دوورگەی کریمیای ئۆکرانیای داگیرکرد و پشتیوانی لە جیاخوازەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کرد، واشنتن سزای سەپاند بەسەر مۆسکۆدا.

ئەوەش لە کاتێکدابوو، کە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەردانی وارشۆیان کردووە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ساڵیادی تێپەڕبوونی ٨٠ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەمدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP