Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جڤاتی گشتی گۆڕان دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێرێت

کوردستان

بینراو 69

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، سەعات (١١)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جڤاتی گشتی لەسەر پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن كۆدەبێتەوە.

جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەیەکی راوێژکاریی دەکات، لەبارەی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ئامادەکارییەکان لەوبارەیەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارە رۆژی ١٢ی ئەم مانگە، جڤاتی گشتی کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتەکە کە لە سێ کەس پێکدێن، کە بەپێی دەستوری ناوخۆیی سەرۆکی جڤاتی گشتی راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان".

باسی لەوەشکردووە، "بە بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی، رۆژی (١٤)ی ئەم مانگە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەکرێت کە پێکدێن لە (رێکخەری گشتی، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، سکرتێری فراكسیۆنەكان، سكرتێری ژورەكان، سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری كاروباری خەڵك) لەناو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی هەڵدەبژێردرێن و سکرتێری جڤاتی گشتییش لەلایەن ئەندامانی جڤاتی گشتییەوە هەڵدەبژێردرێت و راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندن".

بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، ماوەی خولی خانەی راپەڕاندن بۆ دوو ساڵ دەبێت  و ئەندامانی خانە، سێ خولی هەڵبژاردن بۆیان هەیە بۆ هەمان پۆست خۆیان كاندید بكەنەوە کە بەدەنگدانی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی هەڵدەبژێرردێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP