Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری ناوخۆ لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ نەهێشتنی بندیوار

کوردستان

بینراو 58

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی فراکسیۆنی  گۆڕان رایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ کۆبونه‌وه‌، وه‌زیری نارخۆ بڕیارو به‌ڵێنیدا له‌سه‌ر رێگریکردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێکی گه‌نده‌ڵی.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕیکۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ کۆبونه‌وه‌، وه‌زیری نارخۆ بڕیارو به‌ڵێنیدا له‌سه‌ر رێگریکردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێکی گه‌نده‌ڵی، تائێستا سه‌دان کارمه‌ند له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ په‌یوه‌ست نین به‌ ده‌وامه‌وه‌( بندیوار)، وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌کی پێکهێناوه‌ بۆ نه‌هێشتنی ( بندیوار).

نزیکه‌ی ٦٤ هه‌زار پاسه‌وان له‌ کوردستان هه‌ن، سه‌ربه‌ چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی جیاوازه‌، بێ سه‌روبه‌ری و نادادی زۆر له‌دابه‌شکردنیدا هه‌یه‌، بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێداچونه‌وه‌ی پێدا بکات، کاریش ده‌که‌ین به‌یاسا دۆسیه‌ی پاسه‌وانی چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا ئابونه‌ی حیزبی زۆره‌ ملێ و پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمی حیزبی، له‌ به‌شێک له‌ دامه‌زراوه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هه‌ن، وه‌زیری ناوخۆ به‌ڵێنیدا رێگری لێبکات و سزای سیاسیش نه‌هێڵێت.

باسی لەوەشکردووە، چه‌ند گرێبه‌ستێک له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ کراون، به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیه‌، گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدایه‌، وه‌زیری ناوخۆ بڕیاریدا پێداچونه‌وه‌ی پێدا بکات، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش که‌ ته‌نفیز نه‌کراون رایده‌گیرێت.

هەروەها چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیمان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خسته‌ به‌رده‌ست وه‌زیری ناوخۆ، به‌ڵێنیدا به‌دواداچوان و بڕیاری پێویستی بۆ ده‌ربکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP