Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەبارەی یەکپۆشی خوێندکارانەوە هۆشداری دەدرێت

کوردستان

بینراو 306

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەروەردەی دەربەندیخان،ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکاتەوە، هیچ بەڕێوەبەر و مامۆستایەک لە ناوەندەکانی خوێندن ناتوانن خوێندکار، ناچار بکەن بۆ کڕینی جل و بەرگی خوێندن لە هیچ بازرگان و کۆمپانیا و کەسێک.

هاوار حەمید مەجید، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کەسوکاری خوێندکار ئازادن لە دابینکردنی جلوبەرگی خوێندن، لە هەر شوێنێک بێت، بەپێی ئەو رەنگ و شێوازانەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، بۆ قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن.

بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکردووە، "جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی گشتیە، بە تایبەت ئیدارەی ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان و کارئاسانی کردن بۆ کەسوکاری خوێندکاران".

باسی ئەوەشی کردووە، "هەر کەس سەرپێچی ئەم یاسایە بکات لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر دروست دەکرێت، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و رێنماییەکانی وەزارەت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP