Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خاچی سوور: لە هێرشێکدا بۆ سەر یەمەن زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 60

02/09/2019

Alternate Text
+ -

خاچی سووری نێودەوڵەتی وتی بەهۆی هێرشێکی هاوپەیمانێتی سەربازی بە سەرۆکایەتی سعودیە بۆ سەر بەندینخانەیەک لە باشووری رۆژئاوای یەمەن بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ کەس کوژراون.

فرانز راوشتاین، سەرۆکی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە یەمەن لەڕێی تەلەفونەوە دوای سەردانەکەی بۆ شوێنەکە بە ئاژانسی  هەواڵی رۆیتەرزی وتووە هێشتا بەشوێن لاشەکاندا دەگەڕێین لەژێر بینا رووخاوەکەی بەندینخانەکەدا لە شاری زومار.

هەروەها هاوپەیمانێتی سەربازی بە سەرۆکایەتی سعودیە ئاماژەی بەوەدا کۆگایەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی حوثییەکانیان کردۆتە ئامانج.

هاوکات بەرپرسانی حوثییەکان و دانیشتوانی ناوچەکە وتیان هێرشێکی ئاسمانی شوێنێکیان کردۆتە ئامانج کە وەکو بەندینخانە بەکارهێنراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP