Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تەندروستی سلێمانی هۆکاری ژەهراوی بوونی کارمەندەکانی ئاشکراکرد

تەندروستی

بینراو 188

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

تەندروستی سلێمانی لە بارەی ژەهراوی بوونی خواردنی کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاکەوتن رایگەیاند، ئەوشوێنەی خواردنەکەی تێدا ئامادە کراوە تەندروست نەبووە هەر ئەوە بۆتە هۆی ژەهراوی بوونی خواردنەکە و پاشان ژەهراوی بونی کارمەندەکان.

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، دواى لێکۆڵینەوەکردن، دەرکەوتووە ئەو شوێنەى خواردنەکەى نێدا ئامادەکراوە لەرووى تەندروستییەوە گونجاو نەبووە و ئەو شوێنەش کە خواردنەکەى تێدا دابەشکراوە، گونجاو نەبووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، شوێنى ئامادەکردنى خواردنەکە لە دەرەوەى نەخۆشخانەکە بووە و ئەو کۆمپانیایەشى بەرپرسە لێی بە بڕى یەک ملیۆن دینار غەرامە کراوە و بڕیاردرا شوێنەکەی دابخرێت و لە ماوەى ٤٨ کاتژمێریشدا شوێنەکەى بگۆڕێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو ماوەیەش پێویستە لە شوێنى تەندروست خواردن ئامادەبکات بۆ کرێکارەکان و لە کاتى دواکەوتنى دابینکردنى شوێنێکى دیکە، لە دواى ئەو ٤٨ کاتژمێرەکەوە بۆ هەر رۆژێک یەک ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەهۆی بەهۆی ژەهراوی بوونەکەوە هەشت حاڵەت لە نەخۆشخانە داخڵکراون و لە ئێستادا سیانیان نێردراونەتەوە ماڵەوەپێنج کەسەکەی تریش تەندروستیان جێگیرە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP