Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی زانكۆ کرایەوە

کوردستان

بینراو 6116

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تی (به‌رگریی عیراق) ده‌رگای دامه‌زراندنی بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، خوازیاران له‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ده‌توانن له‌ ئه‌مرۆدا دووشه‌ممه‌ ٢ی ئه‌یلول داواكاری بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ریزه‌كانی سوپا پێشكه‌ش بكه‌ن و دوا واده‌ش رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ئه‌یلولی ٢٠١٩یە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "خوازیار ده‌توانێت فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پڕبكاته‌وه‌ و دوای وه‌رگرتنیشی به‌ پله‌ی (نائیب عه‌ریف) له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێت".

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئەو مەرجانەشی ئاشکرا کردووە کە پێویستە کەسی خوازیار تییادا هەبێت.

١- خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ كۆلێژی پزیشكی.

٢- خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ كۆلێژی په‌رستاری.

٣- خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌م به‌شانه‌ی كۆلێژی ئه‌ندازیاری، میكانیك، كاره‌با، كارۆمیكانیكی، ئه‌لیكترۆنیك، كۆمپیوته‌ر و به‌رنامه‌سازی ، ئه‌ندازیاریی په‌یوه‌ندییه‌كان.

٤- خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌م به‌شانه‌ی كۆلێژی ئاداب، زمانی ئینگیلیزی، زمانی توركی، زمانی عیبری، زمانی فارسی.

بڕیاریشه‌ سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ ٢ی ئه‌یلول فۆرمی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ۆرد بكه‌وێته‌ كار و دوای پڕكردنه‌وه‌شی خوازیاران ده‌توانن به‌م ئیمه‌یڵه‌ ره‌وانه‌ی بكه‌نه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP