Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گۆڕان و یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رێككه‌وتن

کوردستان

بینراو 138

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووى ئه‌یلول، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونى ئازاد سدیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوونه‌وه‌، رێككه‌وتنى سیاسیان بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ واژووكرد.

لای خۆیه‌وه‌ نزار مه‌حمود به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، له‌ به‌رواری پێنجی ئه‌یلول ناوه‌كان راده‌ست ده‌كه‌ین و پاشان ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دواتر ده‌درێته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

له‌باره‌ی پشكی گۆڕانه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ ده‌درێته‌ گۆڕان.

هاوكات پارتى دیموكراتى كوردستان له‌برى وه‌رگرتنى پۆستى قایمقامى قه‌زى خورماڵ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ى به‌مۆ وه‌رده‌گرێت.

له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ره‌زامه‌ندبوون به‌وه‌ى تا رێكه‌وتى پێنجیى ئه‌یلولی ٢٠١٩، ناوى كاندیدانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بنێرن بۆ دیوانى پارێزگا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا ئازاد تۆفیق له‌ پشكی یه‌كێتی وه‌ك پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP