Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەریتانیا دەیەوێت فڕۆکەی بێ فرۆکەوان بنێرێتە کەنداو

جیهان

بینراو 53

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەریتانیا بیر لە ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکاتەوە بۆ کەنداو، ئەمەش لەنێوەندی گرژییەکاندا لەگەڵ ئێران.

بە پێی هەواڵێکی سکای نیوز، هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە کوەیت هەیە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەرک لە ئاسمانی عێراق و سوریادا، ئەو کەناڵە باسی لەوەشکرد  دەکرێت ئەم فڕۆکانە ئەرکی دیکەیان پێبدرێت ئەگەر بڕیار بدرێت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە کەنداو بڵاوبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان یارمەتیدەر دەبن لە ئەرکەکانی دیدەوانیدا لەگەڵ بەردەوامبوونی کەشتیە جەنگییەکانی بەریتانیا لە هاوەڵیکردنی ئەو کەشتیە بارهەڵگرانەی کە ئاڵای بەریتانیایان هەڵکردووە لە تەنگەی هورموز.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی بەریتانیا داوای کرد بەرپەرچی ئەو هەڕەشانە بدرێتەوە کە رووبەڕووی کەشتیە بارهەڵگرەکانی کەنداو بوونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی حەوتدا ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی بەریتانیدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP